گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

گرانی بازاڕ پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی بازرگانیی هەرێم کۆدەکاتەوە

2022.06.11 - 14:32
App store icon Play store icon Play store icon
گرانی بازاڕ پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی بازرگانیی هەرێم کۆدەکاتەوە

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ پەرلەمانی کوردستان بە میوانداری وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر گرانی بازاڕ کۆدەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش "لیژنەی ئێمە ڕاپۆرتێکی لەبارەی ھۆکارەکانی گرانبوونی بازاڕ ئامادەکردووە کە ھۆکارەکانی گرانی بازاڕی خستۆتەڕوو."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبوار بابکەیی، پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی لەپەرلەمانی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی (11ی حوزەیرانی 2022) گوتی: "بڕیارە سبەینێ لەسەر داوای لیژنەی ئێمە پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 10ی بەیانی کۆبێتەوە و میوانداری وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراوە لەسەر گرانی بازاڕ، بۆیە سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی بەڕێوەدەچێت".

 

رێبوار بابکەیی گوتیشی: "ئێمە وەکو لیژنەی سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی لەپەرلەمانی کوردستان راپۆرتێکمان ئامادەکردووە و تیشکمان خستۆتە سەر ھۆکارەکانی گرانبوونی بازاڕ، کە یەکێک لە ھۆکارەکان بڕینی بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستانە لەلایەن بەغدا، کە وای کردووە سیولە کەمبێت و کاریگەری بکاتە سەر مووچەی فەرمانبەران و خواست زۆر بێت لەسەر کاڵاکان و بەو شێوەیە نرخی کاڵاکان بەرزبۆتەوە و ھۆکارێکی دیکە ئەوەیە ھەندێک لە بازرگانان سیاسەتی قۆرغکاریان گرتۆتەبەر، کە بەداخەوە کاڵاکان ھەڵدەگرن بۆ ئەوەی نرخەکان بەرزبێتەوە و ھۆکارێکی دیکە ھەڵگیرسانی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا وای کردووە نرخی کاڵاکان لە جیھان بەرزبێتەوە و چەند خاڵێکی دیکەش سەرقاڵین ئامادەیان بکەین و راپۆرتەکە بۆ سبەی ئامادەیە".