گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

شاخەوان عەبدوڵا دەسکەوتەکانی کورد لە یاسای ئاسایشی خۆراک دەخاتەڕوو

2022.06.11 - 12:35
App store icon Play store icon Play store icon
شاخەوان عەبدوڵا دەسکەوتەکانی کورد لە یاسای ئاسایشی خۆراک دەخاتەڕوو

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کورد بەشێوەیەکی گشتی تەنھا لە بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان لە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک سوودمەند نییە و لەوانەی دیکە ھەمووی سوودمەندە، وەکو بەشە خۆراکی مانگانە و قەرزی جووتیاران و گەڕاندنەوەی ئەفسەر و پۆلیسەکان کە وازیان لە سووپا ھێنابوو ئێستا دەتوانن بگەڕێنەوە و ھەروەھا پشتگیریکردنی پاسەوانی سنوور و ھاوکاریکردنی ڕزگاربووانی دەستی داعش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (11ی حوزەیرانی 2022) گوتی، "پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک بەشێوەیەکی گشتی لە بەرژەوەندی کوردیشدایە، لەوانە پارەی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان کە چەندین ساڵە نەدراوە و ئێستا تێیدا جێگیرکراوە کە بدرێت و تاڕۆژی دەنگدانیش تێیدا نەبوو، بەڵام زیادمان کرد و پارەی جووتیاران بە تەواوی دەدرێت، ھەروەھا لە پارەی بەشە خۆراکی مانگانەش کە پێنج ترلیۆن دیناری تێدایە ھەمووان سوودمەندن و لە پشتگیری پۆلیسی سنوور کە ئێمە لەوەش سوودمەندین و 25 ملیاریش بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش دانراوە، کە ئەوە لەسەر پێشنیازی پارتی بووە و ڕۆژی دەنگدان لەسەر سەکۆی کۆبوونەوە زیادم کردووە و بڕی 50 ملیار دینار بۆ ئاوارەکانی ھەرێم تەرخانکراوە و ھەموو ئەو ئەفسەر و پۆلیسانەی کورد لە سووپابوونە و بەھەر ھۆکارێک وازیان ھێناوە دەتوانن لەچوارچێوەی تەرخانکردنی ٤٠٠ ملیار دینار بگەرێنەوە بۆ شوێنی خۆیان".

 

شاخەوان عەبدوڵا گوتیشی، "ئەو پارەی بۆ کارەبا دانراوە ئێمە لە ناوچە کوردستانیەکانیش لێی سوودمەند دەبین وەکو کوردەکانی ئەو ناوچانە لە کەرکووک و مووسڵ و دیالە، ئەوەی سوودی نیە بوودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکانە، کە پشکی ھەرێم دانەنراوە و لە کەرکووک ئێمە بەسەدان گرێبەستمان ھەیە کە 90%ی گرێبەستی پۆلیسی نەوت کوردن و لە شارەکانی دیکەش گرێبەستمان ھەیە لەوەش کورد سوودی لێ وەردەگرێت، بۆیە داواکاریمان وابوو بوودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان لە دەرەوەی بوودجە بێت و تا 2014ش وابوو، واتا پێویست بوو پڕۆژەکانی ھەرێمیشی تێدابێت لەو پڕۆژە یاسایە و بۆیان ڕەوانەش کرابوو بەڵام ئەوەیان زیاد نەکرد، ئێمەش وەکو سەرکردایەتی خۆمان پێمان وابوو لەو ھەموو خاڵانەی باسمان کرد سوودمەندین نەبینە رێگر لەدەرچوونی ئەو پڕۆژە یاسایە، کە سبەی خۆراک گران بێت و نەتواندرێت دابین بکرێت، بۆیە بەشێوەیەکی گشتی کوردیش لەو پڕۆژە یاسایە سوودمەندە".