گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فۆڕم پڕ بکەنەوە

وەبەرهێنان چەندین هەلی کاری ڕاگەیاند.. خێرا بکەن فۆڕم پڕ بکەنەوە

2022.06.11 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
وەبەرهێنان چەندین هەلی کاری ڕاگەیاند.. خێرا بکەن فۆڕم پڕ بکەنەوە

ناس کورد-

چەندین هەلی کار لەلایەن بەرێوبەراتی گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆکەوە ڕاگەیەنرا و فۆڕمی پێشکەشکردنیش بە ئەلیکترۆنی دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قاسم عەبدولعەزیز، بەرێوبەری بەشی یاسا و کارگێری و دارایی لە بەڕێوبەراتی گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک بە میدیای فەرمیی پارتی (11ی حوزەیرانی 2022) ڕاگەیاند، "26 کەس لە بەرێوبەراتییەکەیان دادەمەزرێن و وەرگرتن لە رێی پڕکردنی فۆرمێکەوە لە بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و هەموو کەسێک لە سنووری پارێزگای دهۆک مافی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەی هەیە."

 

ئاشکراشی کرد، لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە دوای کاتژمێر 12ی ئەمشەو کارا دەبێت، داواکار هەموو زانیارییە تاکە کەسییەکان بەپێی خواستی فۆڕمەکەوە پڕ بکاتەوە.

 

بە گوتەی بەڕێوبەری بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی دهۆک، ئەولەویەت بۆ خاوەن بڕوانامە باڵاکان و کەسوکاری شەهیدانە و بەپێی C.V یەکان خاڵبەندی دەکرێت و خاوەن زوورترین پۆینت چانسی دامەزراندیان زیاترە.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم کلیک بکە