گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی بەنزین لە ئەمریکا بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمار کرد

2022.06.11 - 10:20
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی بەنزین لە ئەمریکا بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمار کرد

ناس کورد-

تێکڕای نرخی یەک گاڵۆن بەنزین (3.78 لیتر) لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرزبوویەوە بۆ پێنج دۆلار، ئەوش گرانترین نرخی بەنزینە لە مێژووی ئەو وڵاتە تۆمارکرابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەدوای دەستپێکردنی هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا لە سەرەتای ئەمساڵ و دواتریش بەهۆی سزا ئابورییە قورسەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا بۆسەر ڕووسیا، نرخی نەوت زۆر زیادی کرد، لەکاتێکدا پێشتر خۆی لە هەڵکشانی بەردەوامدا بوو بەهۆی دووبارەکرانەوەی ئابوریی جیهان دوای پاشەکشێی پەتای جیهانیی کۆرۆنا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئەمریکییەکان، هێشتا هیچ چارەسەرێک بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان لە ئاسۆدا نین و خەڵکی ناچار بەنزین بکڕن بۆ بەڕێکردنی ژیان و کاروباری ڕۆژانەیان.