گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆشداری لە بەکارهێنانی ئیسفنج بۆ قاپ شۆردن دەدرێت

2022.06.10 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە بەکارهێنانی ئیسفنج بۆ قاپ شۆردن دەدرێت

ناس کورد- 

ژمارەیەك زانا هۆشداری دەدەن لە بەكارهێنانی ئیسفنج بۆ پاككردنەوەی قاپ و پێخۆرەکان و دەڵێن، رێژەیەكی زۆر بەكتریای تێدایە كە رەنگە ببێتە هۆی چەندین نەخۆشی و كێشەی تەندروستی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریکی، ترۆند مۆرێترۆ،  توێژەر و زانا لە پەیمانگای نۆڤیمای نەرویجی بۆ توێژینەوەی خۆراک دەڵێت، " بەکتریاکان لە ئیسفنجدا باشتر گەشە دەکەن و دەژین لە چاو ئەو فڵچانەی دیکە کە هەندێک کەس بۆ پاککردنەوەی قاپەکان بەکاریدەهێنن، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئیسفنج هەرگیز وشک نابێتەوە لەگەڵ بەکارهێنانی ڕۆژانە و بەردەوام تەڕە و پاشماوەی خۆراک کەڵەکە دەکات کە خۆراکن بۆ بەکتریا ئەمەش دەبێتە هۆی خێرا گەشەکردنیان”.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " یەک ئیسفنج دەتوانێت زیاتر لە ژمارەی مرۆڤەکانی سەر زەوی بەکتریا هەڵبگرێت." 

 

ئەو توێژەرە دەڵێت، "ئەگەرچی بەشێكی زۆری ئەو بەكتریایانە بێ زیانن، بەڵام جۆرێك لە بەكتریا هەیە وەك سەلمۆنێلا كە دەتوانێت لە ئیسفنجەوە بۆ دەست و رووی چێشتخانە و ئامێرەكان بڵاوببێتەوە و رەنگە مرۆڤ تووشی نەخۆشی بكات."