گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەندازیارێکی خۆراک چەند مەترسییەک لە وەرزی گەرمادا ئاشکرا دەکات

2022.06.10 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندازیارێکی خۆراک چەند مەترسییەک لە وەرزی گەرمادا ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

لە نوسینێکدا لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک ڕایگەیاند، بەرزی پلەی گەرمی و تیشكی خۆر لەسەر خواردن و خواردنەوەكان مەترسیی توشبوون بە چەندین نەخۆشی زیاد دەکات و دەڵێت، نابێت تیشكی خۆر بەر خواردن یان خواردنەوەكان بكەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکەی لەشکر حەمید: 

 

کاریگەری تیشکی خۆر و پلەگەرمی لەسەر خواردن و خواردنەوەکان..

 

مەترسییەكانی بەرزی پلەی گەرمی و تیشكی خۆر لەسەر خواردن و خواردنەوەكان 

 

كاریگەرییەكانی وەرزی هاوین لەسەر سەلامەتی خۆراک لە عەمباركردنی خواردن و خواردنەوە پێویستە رەچاوی پلەی گەرمی و رادەی شێ و تیشكی خۆر و شێوازی عەمباركردنی بكرێت ؛ نابێت تیشكی خۆر بەر خواردن یان خواردنەوەكان بكەوێت.

كاریگەری وەرزی هاوین لەسەر سەلامەتی خۆراك

بۆ عەمباركردنی خواردن و خواردنەوە لە وەرزی هاویندا لە شوێن و شێوازی گونجاو بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان، پێویستە رەچاوی پلەی گەرمی و رادەی شێ و تیشكی خۆر و شێوازی عەمباركردنی بكرێت،

 

1- بەرزی پلەی گەرمی لە وەرزی هاویندا هۆكارە بۆ دروستبونی كارلێكە كیمیاییەكان لە خۆراكەكاندا، ‌دەبێتە هۆی خراپبون و لەدەستدانی پێكهاتە و بەها خۆراكییەكەیان، ئەو خۆراكانەشی بەهۆی پلەی گەرمیی و تیشكی خۆرەوە خراپبون دەتوانرێت بەپێی جۆری خۆراكەكە خراپبونەكانیان لەرێگەی گۆڕانی‌ تام و بۆن و رەنگ دیاری بكرێت، بەڵام هەندێك لەو خواردەمەنیانەی دیكەیان پێویستییان بە پشكنینە تاقیگەییەكانە‌‌.

 

2- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی بۆ سەرو (25) پلەی سەدی دەبێتە هۆی تێكچون و خراپبون و هەروەها گەشەی خێرای بەكتریا لە خۆراكەكاندا، بۆیە پێویستە خواردن و خواردنەوە لە پلەی گەرمی و رادەی شێی گونجا و دور لە تیشكی خۆر دانرێت یان عەمبار بكرێت.

 

3- هۆكاری سەرەكی بۆ زو تێكچون و خراپبونی خواردن و خواردنەوەكان تیشكی خۆرە، بەتایبەتی ئەو خۆراكانەی لەناو دەفری شوشە یان پلاستیكەكاندان و راستەوخۆ تیشكی خۆریان بەردەكەوێت، بۆیە پێویستە بەهیچ جۆرێك تیشكی خۆر لەو خواردن و خواردنەوانە دوربخرێنەوە.

 

4- پێویستە بەپێی تایبەتمەندی و جۆری خۆراكەكه لەناو دەفر و شوێنی گونجاودا عەمبار بكرێت، بۆ نمونه عەمبار كردنی گۆشت بۆ ماوەیەكی كورت پێویستی بەساردكەرەوەیه، بەڵام ئەگەر بۆ ماوەیەكی درێژ گۆشت عەمبار بكرێت پێویستە‌ بەفرگر بەكاربهێنرێت..

 

لەشکر حمید

ئەندازیاری خۆراک