ناس کورد-
بارەگایەکی سەربازیی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، دوو فڕۆکەی بۆمب هاوێژی ئەمریکی "B-52" بە ئاسمانی کەنداوی فارسدا فڕیون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو بارەگا سەربازییەی ئەمەریکا "سێنتکۆم" کە یەکێکە لەو شەش بارەگایەی کە لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا پێناسە کراوە و بنکەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە تویتەر ڕایگەیاندووە، چەند فڕۆکەیەکی بۆمب هاوێژی ئەمریکی "B-52" بە ئاسمانی کەنداوی فارسدا فڕیون و دواتریش فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-16ی ئیسرائیل لە ڕێگای گەڕانەوەیاندا یاوەری فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی ئەمریکایان کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا گرژییەکانی نێوان ئێران و رۆژئاوا بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە پەرەی سەندووە.