ناس کورد-
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی کارەبا، ڕێژەی 43.9% کارەبا بە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران دەدرێت، لە بەرامبەردا ڕێژەی کارەبای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین بە 27% دیاریکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوەکەدا بڕی بەرهەمهێنراوی کارەبا بەسەر پارێزگا و ئیدارەکاندا دابەش کراوە، ئەوەش لەدوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی کارەبا تاقیکردنەوەیەکی بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدا.
ئەوەی بووەتە جێی سەرنج، بەگوێرەی دابەشکردنەکە، 43.5%ی کارەبای هەرێم دراوە بە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران، لە بەرامبەردا 27% دراوە بە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین، هەروەها 24.6% دراوە بە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و 4.7%یش بۆ ئیدارەی گەرمیان.
ئومێد قەرەداغی، مامۆستای زانکۆ و شارەزای ئابوری کە نوسراوەکەی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، "بە پێی زانیارییەکانم، بەشێک لە بەڕێوبەرە گشتیەکان و لێپرسراوەکانی وەزارەتی کارەبا بەو دابەشکردنە ناڕازی بوون، بەڵام وەزیری کارەبا بە پێداگیری خۆی تێیپەڕاندووە،"