گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یاسای خۆراك چوارچێوەی شیعە پەرت دەكات

2022.06.10 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
یاسای خۆراك چوارچێوەی شیعە پەرت دەكات

ناس کورد-

بەهۆی ناكۆكی لەبارەی دەنگدان لەسەر یاسای "ئاسایشی خۆراك" پێكهێنەرەكانی "چوارچێوەی شیعە" هەڵمەتێكی تۆمەتباركردنی یەكتریان دەستپێكردووە لە پاش تێپەڕبوونی یاساكە لە پەرلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی "ناس كورد" (10/ 6/ 2022) گروپەكانی حەشدی شەعبی سەر بە "موقاوەمە" و بزوتنەوەی عەسایب بەتوندی دژی پەسەندكردنی یاساكەن و شیعە هاوپەیمانەكانیان بە "خیانەت" تۆمەتبار دەكەن چونكە پەسەندكردنی یاساكە لە بەرژەوەندی هاوپەیمانی زۆرینە و درێژكردنەوەی تەمەنی حكومەتی ئێستا و دەست واڵاكردنییەتی. 

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی "ناس" بەر لە دەنگدان لەسەر یاساكە لایەنە شیعەكان لە ماڵی حەكیم كۆبوونەوەیەكیان كردووە، بەڵام بەهۆی ناكۆكییەوە نەگەیشتنە رێككەوتنێك لەبارەی چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ یاساكە. 

 

ئەو لایەنە شیعانەی دەنگیان بە یاساكە داوە باس لەوە دەكەن لەبەر قەیرانی خۆراك و گێڕانەوەی دابڕاوەكانی حەشدی شەعبی و مافی وانەبێژان و دابینكردنی پارەی كارەبا دەنگیان بە یاساكە داوە، بەڵام ناڕازییەكان ئەمە بەپاساو دەزانن. 

 

عالیە نسەیف لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی لە بایەخی ئەو ناكۆكییانەی كەم كردەوە و باسی لەوەكرد "چوارچێوەی شیعی" هاوئاهەنگی باشیان هەیە، بەڵام ئەوان لە سۆنگەی پاراستنی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە لەبارەی حكومەتی كاربەڕێكەر دژی یاساكە بوون و رەچاوكردنی ئەوەشیان لە دەقی یاساكە جێ كردووەتەوە.