ناس کورد-
لە ڕوونکردنەوەیەکدا پارێزگای هەولێر ڕایگهیاند، ئهو زهوی و موڵكانهی كه پێشتر بهپێی گرێبهستێك دراون به پیشهوهران، جارێكی دیكه ناخرێنهوه زیادكردنی ئاشكرا، بهڵكو ههموو سێ ساڵ جارێك به پێی بارودۆخ و سهردهم كرێی موڵكهكان لهسهر خاوهنهكانیان دیاری دهكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەو پیشەوەرانەى لەموڵکى دەوڵەت کرێنشینن
دواى وەرگرتنى ڕاى ئەنجومەنى شوراى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزارى حکومەتى هەرێم، لەسەر بڕگەى سێیەمى مادەدەى (23)ى یاساى ژمارە 1ى ساڵى 2021 سەبارەت بە فرۆشتن و بەکرێدانى موڵک و ماڵى دەوڵەت، هەموو ئەو پیشەوەرانەى کە لەڕێگەى ژوورى بازرگانى یاخود شارەوانیەکانەوە مۆڵەتی کاریان پێدراوە و بەبێ زیادکردنى ئاشکرا ئەرزیان لە حکومەت وەرگرتووە کردویانەتە کارگە، یاخود لەموڵکى دەوڵەتدا کرێنشینن و بەردەوامن لەسەر پیشە و کارى خۆیان، بەپێى ئەو گرێبەستەى کە یەکەمین جار کراوە لە نێوان ئەوان و فەرمانگە و دام و دەزگاکانى حکومەت، هیچ پیشەوەرێک یان خاوەن کارگەیەک جارێکى تر ئەو موڵکەى دەوڵەت کەوەریگرتووە و کرێنشینە تێیدا، یان ئەو ئەرزەى کە پێیدراوە و کردویەتى بەکارگە، ناخرێتەوە زیادکردنى ئاشکرا، بەڵکو هەموو (3) ساڵ جارێک لەلایەن لایەنى پەیوەندیدارەوە کرێکەى بەپێى بارودۆخ و سەردەم دەخەمڵێندرێ و کرێى موڵکەکە لەسەر خاوەن پیشەکە دیارى دەکرێت.