گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەهۆی شەپۆلی گەرما لە پارێزگایەک دەوامی فەرمانبەران کەم کرایەوە

2022.06.09 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی شەپۆلی گەرما لە پارێزگایەک دەوامی فەرمانبەران کەم کرایەوە

 

ناس کورد- 

 

بەهۆى بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما پارێزگاى کەربەلا لە عێراق بڕیارى کەمکردنەوەى دەوامى دەرکرد و دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى نووسراوێکى پارێزگاری کەربەلا (پێنجشەممە 9-6-2022) بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بڕیاردرا لە پارێزگاکە کاتژمێرەکانى دەوامی فەرمانبەران لە سەرەتاى مانگى داهاتوەوە کاتژمێرێک کەم بکرێتەوە.

 

بەگوێرەی بڕیارەکە، لە رۆژى 1-7-2022تا 31-8-2022 دەوامى فەرمانگەکان لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 2:00ى پاشنیوەڕۆ دەبێت. 

 

لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە، لەدوای ئەو بەروارە، دەوام ئاسایی دەبێتەوە و لە کاتژمێر 8:00 تاوەکو 3:00 دەبێت. 


me_ga.php?id=5305