گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

هەرێم؛ دوو موشەک ئاڕاستەی سەربازگەیەک کران

2022.06.09 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ دوو موشەک ئاڕاستەی سەربازگەیەک کران

ناس کورد- 

ئەمشەو پێنجشەممە، دوو مووشەک ئاراستەی سەربازگەی تورکیا لە باشیک کران، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان هیچ زیانێکیان نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەوتەی سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان هێرشەکە کاتژمێر 9ـی شەو بووە و دوو کاتیۆشا ئاڕاستەی سەربازگەی زیلکان کراوە کە شوێنی هێزەکانی تورکیایە و هەردوو کاتیۆشاکە لە شوێنێکی چۆڵەوانی کەوتوونەتە خوارەوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە کاتیۆشاکان لەنزیک گوندی کۆیکان کەوتووەتە خوارەوە کە نزیکەی چوار کیلۆمەتر لە سەربازگەکەوە دوورە و ئەوی دیکەشیان لە نزیک گوندی هەنجیرۆک کەوتووەتە خوارەوە کە سێ کیلۆمەتر لە سەربازگەکەوە دوورە وهیچ زیانێکی گیانی نەبووە.