ناس کورد-
لاهور شێخ جەنگی، سەردانی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی کرد و دەڵێت، هیوای لەشساغی و سەلامەتی هەمیشەیی بۆ دەخوازێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوی لاهور شێخ جەنگی:
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە مەبەستی بەخێرهاتنەوە و هەواڵپرسینی بەڕێزیان، سەردانی برای بەڕێزم هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانم کرد، لە نزیکەوە لە باری تەندروستیی بەڕێزیانم پرسی، خۆشحاڵبووم کە دوای وەرگرتنی چارەسەرە پزیشکییەکان لە دەرەوەی وڵات، بە تەندروستییەکی باشەوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان. هیوای لەشساغی و سەلامەتی هەمیشەیم بۆ خواست.