ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر بڵاویكردەوە، ھێزەكانیان لەگەڵ ڕووبەڕبوونەوەی تیرۆر و یەكێك لە ئەركە گرنگەكانیان پارێزگاریكردنە لەسەر و ماڵی هاوڵاتییان و ھیچ ئەفسەر و كارمەندێكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەش یاسا شكێنی نەكردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر (پێنجشەممە 9-6-2022) ڕایگەیاند، " سۆشیال مدیاییەکی لۆکاڵی بەناوی (د) بابەتێکی دوور لە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە ڕاگەیاندنەی لایەنێکی سیاسی و چەند بەناو سیاسییەک و دەرکراوێک دەیکەنە سەر هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر هەواڵێکی ناڕاستیان بڵاوکردووەتەوە پەیوەست بەناوهێنانی هێزەکانمان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێرەوە ڕایدەگەیەنین، هێزەکانی دژەتیرۆر هاوتەریب لەگەڵ ڕوبەڕبوونەوەی تیرۆر، پرسی چەسپاندی یاسا و پارێزگاریکردن لەسەرو ماڵی هاوڵاتیانیان کردوەتە یەکێک لە گرنگترین کارەکانیان و بۆیە ڕایدەگەیەنین هیچ ئەفسەر و کارمەندێکی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر یاسا شکێنی نەکردوە و سەرجەم ئەفسەر و هێزەکانمان لە شوێنی ئێشکگری خۆیاندان."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەمافێکی یاسایی خۆمانی دەزانین لە چوارچێوەی (ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی) لەگەڵ ئەم دۆسییەدا بجوڵێینەوە و سکاڵای یاسایی خۆمان تۆمار دەکەین بۆ دەرکەوتنی ڕوی ڕاستی ئەوانەی بە پلان کار لەسەر هێزەکانی دژەتیرۆر دەکەن."