ناس کورد-
پارێزگاى هەولێر سزادانى (92) بەنزینخانەى راگەیاند، بەهۆی فرۆشتنى بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پارێزگا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەمانگى ڕابردوودا (42) بەنزینخانە و لەسەرەتاى ئەم مانگەشدا (50) بەنزینخانە لەهەولێر و دەوروبەرى سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.
دەقى راگەیەنراوەکە:
بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و لهبهرامبهر دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین، لەمانگى ڕابردوودا (42) بەنزینخانە و لەسەرەتاى ئەو مانگەشدا تاوەکو ئەمڕۆ (50) بەنزینخانە لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.
هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان، دڵنیا دەکەینەوە تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ دەفرۆشنە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنى بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتیەکەى لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە. هەروەها ئاگادارى خاوەن بەنزینخانەکان دەکەینەوە، لەمەودوا هەفتانە ناو و شوێنى ئەو بەنزینخانانە بڵاودەکەینەوە کە سزادەدرێن.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر