گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار تەوەر

بلاسخارت و لایەنەکانى هەرێم بۆ ’’ڕێککەوتنى کۆتایی’’ لەسەر هەڵبژاردن کۆدەبنەوە

2022.06.09 - 09:57
App store icon Play store icon Play store icon
بلاسخارت و لایەنەکانى هەرێم بۆ ’’ڕێککەوتنى کۆتایی’’ لەسەر هەڵبژاردن کۆدەبنەوە

ناس کورد-

 

بڕیارە ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانى هەرێم لەسەرۆکایەتى هەرێم بەبەشدارى جینین بلاسخارت نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبنەوە بۆ تاوتوێکردنى چوار تەوەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاى پارتى، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر، وادەی هەڵبژاردن، کۆمسیۆن، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

 

پێشتر بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی رایگەیاندبوو، رێککەوتنى کۆتایی لەسەر کێشەکانى پەیوەست بە هەڵبژاردن بۆ کۆبونەوەى پێنج شەممە بەجێهێڵراوە کە لەسەرۆکایەتى هەرێم و بە ئەمادەبوونى بلاسخارت ئەنجام دەدرێت.  

 

ھۆشیار سیوەیلی بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت "بڕیارە پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی دیکە بە بەشداریی لایەنە سیاسییەکان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، جینین بلاسخارت، لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە".  

 

وتیشی ''تا  ڕادەیەک بۆچوونەکان لە یەک دوور نین، بەتایبەت لەسەر پرسی ھەڵبژاردن کە لەسەر سیستەمەکە جیاوازیی بۆچوون ھەیە و پارتی کراوەیە و ڤیتۆی لەسەر ھیچ خاڵێک نییە کە یەک بازنەیی بێت، یان فرەبازنەیی، بۆیە بەرەو ئەوە دەچن بگەنە ڕێککەوتن و ڕێککەوتنی کۆتاییی بۆ ٩ی مانگ بەجێ هێڵدراوە.''  

 

سیوەیلی ڕوونیکردەوە ''پێکھاتەکان سیستەمی کۆتایان ھەیە و مافیان پارێزراوە و پارتی داکۆکییان لێ دەکات و لایەنەکان لەسەری ناکۆکن و دەیانەوێت لە سلێمانییش تورکمان کورسیی کۆتایی ھەبێت کە ژمارەیان کەمە، بەداخەوە ھەندێک لایەن پێیان وابوو موسڵمان و کورد بۆی نەبێت دەنگ بە مەسیحی و پێکھاتەکان بدات، ئەمە خاڵێکە کە پێم وایە یوئێن لەگەڵی نابێت، بۆیە پێویستە سیستەمی ھەڵبژاردن بۆ پێکھاتەکان یەک بازنەیی بێت بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت.''  

 

هۆشیار سیوەیلی جەختیکردەوە، پارتی پێداگری دەکات ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام ڕەنگە کۆمسیۆن نەتوانێت لە کاتی خۆیدا ھەڵبژاردن بەڕێوە ببات، بۆیە ئەگەر بە ھۆکاری تەکنیکی نەتوانرا دەکرێت چەند مانگێک دوا بخرێت.