ناس کورد-
ژنێکی دانیشتووى سنە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بە ناوی سەرگوڵ ئەکبەری تەمەن 42 ساڵ و دایکی سێ منداڵ لەلایەن مێردەکەیەوە بە چەکوش کوژرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رێکخراوى هەنگاو لەزارى سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە گواستییەوە، سەرگوڵ ئەکبەری بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی حەسەن ئاوای سنە بە دەستی مێردەکەى کوژراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، مێردى ئەو ژنە تووشبووی ماددە هۆشبەرەکانە و دوای ئەنجامی ئەو تاوانە هەڵاتووە و هەتا ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر نەکراوە.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەپێنج مانگى ئەمساڵدا، لانی کەم شەش ژن لە شارەکانی سنە (٢ حاڵەت)، کرماشان (٣ حاڵەت) و سەقز (١ حاڵەت) بە دەستی مێردەکانیان کوژراون.