گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

میدیاى ئێران: بەرپرسێکى ئیسرائیل لە هێرشەکەى هەولێر کوژراوە

2022.06.09 - 09:26
App store icon Play store icon Play store icon
میدیاى ئێران: بەرپرسێکى ئیسرائیل لە هێرشەکەى هەولێر کوژراوە

ناس كورد-

 

ئاژانسى هەواڵى "فارس" ى فەرمى ئێران بڵاویکردەوە، ئەگەر هەیە بەرپرسێکى مۆسادى ئیسرائیلى لە هێرشەکەى شەوى رابردووى هەولێر کوژرابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسەکە (9-6-2022) لەزارى سەرچاوە بەریتانی و عەرەبییەکانەوە نوسیویەتى "کە تیمێکی دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلى کە لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا ئامادەبوو، ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بووە".

 

باسى لەوەشکردووە، به‌پێی هه‌ژماری تویته‌ری ئینتل سكای كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ شیكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و شوێنپێهەڵگرتنی فڕینی جیهانی و هه‌واڵی قه‌یران، به‌رپرسێكی باڵای مۆساد له‌و هێرشه‌دا كوژراوه‌.

 

ئاژانسەکە هەروەها دەڵێت، خالد سکیف، پەیامنێری کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "سەرچاوە عێراقییەکان باس لەوە دەکەن کە سەرۆکی سکوادی تیرۆری ئیسرائیل لەو هێرشەدا کوژراوە".

 

درەنگانى شەوى رابردوو، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر رێگای پیرمام هەولێر تەقیەوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.  

  

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتى هێرشەکەى لەئەستۆ نەگرتووە، بەڵام وەزیرى ناوخۆى هەرێم ڕایگەیاند، و پێیانوایە سەرچاوەى هێرشەکە هەر لەو شوێنەوەیە کە پێشتر هەڕەشە لە هەولێر کراوە.    

  

ڕێبەر ئەحمەد (8-6-2022) لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتى "هێرشەکە لەڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و درۆنى بۆمبڕێژکراوەوە بووە و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون کە تەندروستیان جێگیر نییە".    

  

وتیشى "ئەم رووداوە چەندینجارە دوبارە دەبێتەوە لەلایەن چەند گروپێک کە لە یاسا بەدەرن و هەڕەشەیان کردووە کە هەولێر دەکەنە ئامانج".    

  

ڕێبەر ئەحمەد باسى لەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ زانینى سەرچاوەى هێرشەکە و لەگەڵ بەغداش لەسەر هێڵن لەو بارەیەوە و سەرۆکى حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق قسەیکردووە کە بە هەوڵى هاوبەش سەرچاوەى هێرشەکە بدۆزرێتەوە و ئەنجامدەرانى بگەیەنرێتە دادگا.    

  

"نازانین ئامانجى فڕۆکەکە چى بووە، بەڵام لە شوێنێکى مەدەنى کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە زیان بە سێ ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییانى مەدەنى کەوتووە..سەرچاوەى هاتنى درۆنەکە هەر شوێنەکانى پێشوو بووە کە هەڕەشەیان لەهەولێر کردووە"، رێبەر ئەحمەد وایوت.