گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ناوەڕۆکى پەیوەندى تەلەفۆنى کازمى و بارزانى لەسەر هێرشەکەى هەولێر

2022.06.09 - 00:12
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى پەیوەندى تەلەفۆنى کازمى و بارزانى لەسەر هێرشەکەى هەولێر

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم جەختیان کردەوە هێرشەکەى هەولێر هەوڵێکە بۆ لێدان لە هەماهەنگی هاوبەشى بەغدا و هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، مستەفا کازمى پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆ سەر هەولێر.

 

کازمی دووپاتیکردەوە کە هێرشەکە پێداگریی هەندێک دەردەخات بۆ بەردەوامبوونی لۆژیکی ئاژاوە و لێدان لە چەمکەکانی دەوڵەت.

 

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەت هەموو جۆرە ترساندنێکى هاوڵاتیان و هێرشکردنە سەر یاسا و دەوڵەت ڕەتدەکاتەوە، حکومەتی عێراق بەردەوامە لە هەماهەنگییەکانى لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ گەڕان بەدواى ئەو کەسانەی کە هەوڵی ناسەقامگیری دەدەن.

 

لای خۆیەوە مەسرور بارزانی جەختی لە گرنگی كاری هاوبەش كردەوە بۆ پشتیوانیكردنی سەقامگیری و پتەوکردنى ئاسایش.

 

لە پەیوەندییەکەدا جەختکرایەوە کە هێرشەکە هەوڵێکە بۆ لێدان لە هەماهەنگی هاوبەشی نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها تێکەڵکردنی کارتەکان و بڵاوکردنەوەی ئاژاوە، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.