گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

حکومەتى هەرێم رونکردنەوە لەسەر نرخى بەنزین دەدات

2022.06.08 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم رونکردنەوە لەسەر نرخى بەنزین دەدات

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دابینکردنی بەنزین بە کوالێتییەکی باش و نرخێکی گونجاو. هەروەها رێگریی لە قۆرخکاری هاوردەکردنی بەنزین و هێنانی بەنزینی بێ کوالێتی دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حکومەتى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا (8-6-2022) ئاماژەى بەوەکردووە، بۆ دابینکردنی بەشێکی پێداویستی ناوخۆ، حکومەت رۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنێت و بە نرخی ٦٩٠ دینار، لەڕێگەی چەند بەنزینخایەکەوە دابەشدەکرێت.

 

دقى راگەیەنراوەکە:



حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دابینکردنی بەنزین بە کوالێتییەکی باش و نرخێکی گونجاو. هەروەها رێگریی لە قۆرخکاری هاوردەکردنی بەنزین و هێنانی بەنزینی بێ کوالێتی دەکات.

 

کارئاسانی تەواوکراوە بۆ بازرگانان، بۆ هاوردەکردنی بەنزین «لابردنی باج و گومرک».

 

بۆ دابینکردنی بەشێکی پێداویستی ناوخۆ، حکومەت رۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنێت و بە نرخی ٦٩٠ دینار، لەڕێگەی چەند بەنزینخایەکەوە دابەشدەکرێت.

 

لەڕێگەی لیژنەی تایبەتییەوە، چاودێری بەردەوامی بەنزینخانەکان دەکرێت، هەر بەنزینخانەیەک سەرپێچی بکات یان کوالێتیی بەنزینەکەی خراپ بێت، سزا دەدرێت.

 

بڕیار وابوو حکومەتی فیدراڵی رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، لە ٩ مانگی رابردوودا بەنزیکەیی نیوەی ئەو بڕەی ناردووە، لەسەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵیشەوە؛ هیچ بڕە بەنزینێک بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.

 

نرخی بەنزین لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی دۆخی جەنگەوە بەرزبۆتەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان هەبووە.

 

هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە، بەردەوام دەبن.