گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتێک ئاڕاستەى لایەنە عێراقییەکان دەکات

2022.06.08 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتێک ئاڕاستەى لایەنە عێراقییەکان دەکات

ناس کورد-

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکانی عێراقى کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانى (8-6-2022) لەوتەیەکدا لە مەراسیمى دەرچووانى خوێندکارانى زانکۆى ئەمەریکى لەسلێمانى وتى "لە هەموو لایەکەوە هەوڵ هەیە بۆ چارەسەری دۆخی عێراق، مانەوەی عێراق بەندە بە پاراستنی تەواوی پێکهاتەکان".

 

وتیشى "هەنگاوەکانمان بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخەی عێراق بەردەوام دەبێت و بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".

 

نێچیرڤان بارزانى جەختیکردەوە، ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی ئێستای عێراق، یه‌كتر قبوڵكردن و یه‌كتر خوێندنه‌وه‌ و نه‌رمی نواندنه‌، وڵات له‌ئێستادا زیاتر له‌هه‌موكات پێویستی به‌ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێشمه‌رجی خۆی هه‌یه‌ ئه‌ویش له‌یه‌كتر نزیكبونه‌وه‌ و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنه‌.