ناس کورد-
شارەزایەکى کەشناسی رایگەیاند، سبەى پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە لەگەڵ بوونى خۆڵبارین لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار (8-6-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا وتى "سبەی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت، لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنک لەدەریای ناوەراستەوە ئەگەر ھەیە کاتەکانی ئێوارە و شەو لە ئەنجامی زیادبوونی خێرای با شەپۆلێکی خۆڵبارین بەرێژەیەکی مامناوەند لە ناوچە سنوریەکانی رۆژئاوای عێراقەوە ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە".
وتیشى "شەپۆلەکە کاریگەری زیاتری لەسەر ناوچەکانی سەنتەری پارێزگای ھەولێر و کەرکوک دەبێت و ماوەی خایاندنی کورت ئەبێت و لەبەرەبەیانی رۆژی ھەینی ١٠-٦-٢٠٢٢ کاریگەری کەم دەبێتەوە و نامێنێت".
بەوتەى ئەو کەشناسە، خێرای با کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند بۆ نیمچە بەھێز چالاک دەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە بەخێرای ٢٠ تا ٤٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.