گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش هۆکار

یەکێتى هەڵوێستى خۆى لەسەر دەنگدان بە پڕۆژەى ئاسایشى خۆراک یەکلاکردەوە

2022.06.08 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى هەڵوێستى خۆى لەسەر دەنگدان بە پڕۆژەى ئاسایشى خۆراک یەکلاکردەوە

ناس کورد-

فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، دەنگ بە پڕۆژە یاساى ئاسایشى خۆراک دەدەن بەهۆى شەش هۆکارەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکى فراکسیۆنەکە (8-6-2022) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "سەرەڕاى بوونى چەند تێبینییەک لەسەر پڕۆژەکە و بۆ گەشەپێدانى هەرێم و پارێزگاکان، بەڵام دەنگ بە پڕۆژەکە دەدەن".

 

وتیشى "پێمانوایە هەندێ بەندى پڕۆژەکە لەبەرژەوەندى هەژاران و فەرمانبەرانبەراندایە، هەروەها پڕۆژەکە دەبێتە هۆى دابەزاندنى نرخى خۆراک و دابینکردنى ماددەکانى بەشەخۆراک و پارەى جوتیارانى هەرێم و عیراق و دامەزراندنى خاوەن بڕوانامەى باڵا و جێگیرکردنى گرێبەستەکان".

 

هەرێم کەمال ئاغا باسى لەوەشکردووە، هەروەها پڕۆژەکە بودجەى تایبەت بۆ توشبووانى شێرپەنجە و تالاسیمیا دابیندەکات، لەگەڵ پشتیوانى کەرتى کشتوکاڵ و کارەبا و پشتیوانى سندوقى ئاوەدانکردنەوەى پارێزگاکان".

  

جەختیشیکردووەتەوە، لەبەر ئەو هۆکارانە فراکسیۆنى یەکێتى دەنگ بە پڕۆژەکە دەدات.