ناس کورد-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک کە بڕیارە ئەمڕۆ خوێنەوەی بۆ بکرێت، توانرا داواکاری تەرخانکردنی 150 ملیار دینار بۆ كڕینی پێداویستی و ده‌رمانی شێرپه‌نجـه و تالاسیما جێگیربکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیار ڕەشید کە داواکارییەکەی پێشنیازکردووە لە فەیسبوکی خۆی بەڵگەکەی داناوە و دەڵێت، "له‌رێگه‌ی داواكارییه‌كه‌مه‌وه توانیمان له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسای پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراك 150 ملیار تەرخانبکرێت بۆ كڕینی پێداویستی و ده‌رمانی شێرپه‌نجـه و تالاسیما كه له‌نێویشیان پێداویستیه‌كانی نـــهخۆشخانهی هیوا و نه‌خۆشانی ته‌لاسیما هه‌یـه."
دەشڵێت، "سوپاسی ئه‌ندامانی كورد و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تری لیژنه‌یی دارایی دەکەم كه پاڵپشتی داواكـهم بوون."
PUKmedia تایبه‌ت