گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکای

یەکێتی ئەوروپا کۆمپانیای ئەپڵ دەخاتە کێشەوە و دەبێت کێبڵی بارگاویکردن بگۆڕێت

2022.06.08 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی ئەوروپا کۆمپانیای ئەپڵ دەخاتە کێشەوە و دەبێت کێبڵی بارگاویکردن بگۆڕێت

ناس کورد-

بەپێی بڕیارێکی یەکێتی ئەوروپا، پێوستە تاوەکو ساڵی 2014 مۆبایل و سەرجەم ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی تر کێبڵی USB-C بەکاربهێنن بۆ بارگاویکردنەوە، ئەوەش کۆمپانیای ئەپڵی ڕووبەڕووی کێشە دەکاتەوە و دەبێت پلانەکانی بگۆڕێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا کە 27 وڵات دەگرێتەوە ناچارییە بۆ هەموو جۆرە مۆبایل و ئامێرێکی ئەلیکترۆنی، ئەوەش مانای وایە دەبێت کۆمپانیای ئەپڵ دەرچە و کێبڵی بارگاویکردنی بگۆڕێت بۆ USB-C.

 

لەئێستادا کۆمپانیای ئەپڵ کیبڵی "Lightning" بەکاردەهێنێت، بەڵام ئامێرەکانی ئەندرۆید هەمان کێبڵی USB-C بەکاردەهێنێت و کێشەیان نابێت.

 

ئامانجی سەرەکی بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا بۆ کەمکردنەوەی پاشماوە ئەلیکترۆنییەکانە کە ساڵانە 11 هەزار تۆن دەبێت، هەروەها کەمکردنەوەی خەرجییەکانە، چیتر بەکارهێنەران ناچار نابن چەند جۆرێک کیبڵی بارگاویکردنەوە بکڕن.

 

هەر بەپێی بڕیارەکە، پێویستە بەکارهێنەران و کڕیارانی یەکێتی ئەوروپا سەرپشک بکرێن لەوەی لەکاتی کڕینی ئامێری نوێدا دەیانەوێت کێبڵی نوێی لەگەڵدا بێت یاخود نا.

 

بڕیارەکە مۆبایل، ئایپاد، ئامێری خوێندنەوەی ئەلیکترۆنی، بیستۆک، کامێرای دیجیتاڵی، ئامێرەکانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان و بڵندگۆکان دەکرێتەوە.