گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار کرا

2022.06.08 - 12:50
App store icon Play store icon Play store icon
حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار کرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سنورەکە تۆمارکراوە کە کچێکی 22 ساڵانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (8ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، ڕۆژی 4ی حوزەیرانی 2022، نەخۆشێک کە کچێکی 22 ساڵان بوو هێنرایە نەخۆشخانە کە چەند نیشانەیەکی هەبوو کە گومانکرا توشی تای خوێنبەربوون بوو بێ، هەرزوو پشکنینەکەی نێردرا بۆ بەغدا، ئەنجامەکەی بە پۆزەتیڤ هاتەوە و دەرکەوت وتوشی نەخۆشییەکە بووە.

 

دەشڵێت، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە خەوێنرا، ئێستا دۆخی تەندروستیی ئەو نەخۆشە جێگیرە بەڵام هێشتا پێویستی بە چاودێری هەیە.