گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ئەندامێکی مەکتەب سیاسی ئامانجی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات

2022.06.08 - 11:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی مەکتەب سیاسی ئامانجی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ئەمین بابە شێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا "بە مەبەستی کۆتایھێنان بە ڕەوشی چەقبەستووی سیاسی و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق بووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمین بابە شێخ لە تویتەری خۆی (8ی حوزەیرانی 2022) بڵاویکردەوە، ئامانج لە سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ بەغدا تاوتوێکردنی پێشھاتەکانی ڕەوشی سیاسی بووە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، باسیش لە پێکھێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵی کراوە.

 

وتیشی، لە کۆبوونەوەکاندا جەخت کراوەتەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی و جدی بوونی تەواوی لایەنەکان بۆ کۆتایھێنان بە چەقبەستوویی رەوشی سیاسی و خێراکردن لە پێکھێنانی حکومەتێک، کە خزمەت بە ھاووڵاتیان بکات و بتوانێت کێشەکان لە عێراق چارەسەر بکات.

 

دوێنێ یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و چوارچێوەى هەماهەنگى و ھاوپەیمانی عەزم  جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی کارە لە پێشینەکان و پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز.  

  

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى، لایەنەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە ھاوڕابوون لەسەر بایەخی ھاوئاھەنگیکردنی ھەڵوێستەکان لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەو پیلانانەی ھەڕەشە لە سەقامگیری پرۆسەی سیاسی و ئەزموونی دیموکراسی لە وڵات دەکەن.  

  

دەقى راگەیەنراوەکە:  

  

ئێوارەی رۆژی سێ شەممە، ٧ حوزەیرانی ٢٠٢٢ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی کۆبوونەوە.  

  

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی سیاسی گفتوگۆی لەبارەوەکرا و رێگا چارەکان بۆ بارودۆخێکی باشتر بە بەشداری ھێزە نیشتمانییەکانی دیکە خرایەروو.  

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە داوایانکرد کە پێویستە حکومەت ئەرکەکانی لە ئەستۆ بگرێت بەرامبەر بە ھاووڵاتیان و ھەوڵی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لە ھەموو وڵات بدات.  

  

لایەنەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە ھاوڕابوون لەسەر بایەخی ھاوئاھەنگیکردنی ھەڵوێستەکان لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەو پیلانانەی ھەڕەشە لە سەقامگیری پرۆسەی سیاسی و ئەزموونی دیموکراسی لە وڵات دەکەن.  

  

ھەروەھا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی بەردەوام بوونی ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی کارە لە پێشینەکان لە پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز کە توانای ئەنجامدانی چاکسازی ھەمەلایەنەی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت ھەبێت و زامنی مافی ھەموو رۆڵەکانی گەلی عێراق بکات بە پێی یاسا و دەستوور.  

  

me_ga.php?id=37515  

me_ga.php?id=37514  

me_ga.php?id=37513