گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

10 ساڵە کتێبی شیعری بڵاونەکردووەتەوە

بەختیار عەلی کتێبێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

2019.03.14 - 21:18
بەختیار عەلی کتێبێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

 

ناس کورد-

 

بەختیار عەلی یەکەمین کتێبی شیعریی خۆی لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بڵاودەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا دوو کتێبی دیکەی بڵاوکردەوە.

«شەوێک ئاسمان پڕبوو لە ئەستێرەی شێت» ناوی کتێبە نوێیەکەی بەختیار عەلی-یە کە پێکدێت لە 48 پارچە شیعری نوێ.

کتێبەکە لەسەر ئەرکی نووسەر خۆی چاپدەکرێت و ناوەندی ڕەهەند لە شاری سلێمانی کاری دابەشکردنی بۆ دەکات.

لەدوای بڵاوکردنەوەی دیوانی «ئەی بەندەری دۆست، ئەی کەشتی دوژمن» لە ساڵی 2009، بەختیار عەلی هیچ دیوانێکی دیکەی بڵاونەکردوەتەوە، جگە لە بڵاوکردنەوەی چەند شیعرێک لە گۆڤارەکاندا.

مانگی ڕابردووش بەختیار عەلی رۆمانێکی بەناوی «دەریاس و لاشەکان» و کتێبێکی تیۆری بەناوی «ناشوێن» بڵاوکردەوە و پێشوازییەکی زۆری لەلایەن خوێنەرانەوە لێکرا.

بەختیار عەلی سەرەتای ئەزموونی نووسینی خۆی بە شیعر دەستپێکردووە کە قەسیدەیەک بوو بەناوی «نیشتمان» و لە ساڵی 1983 نووسیویەتی، لە دوای ئەوەش چەند قەسیدەیەکی درێژی نووسیوە و دواجار لە دیوانێکدا بەناوی «تا ماتەمی گوڵ.. تا خوێنی فریشە» قەسیدە درێژەکانی بڵاوکردەوە.

 

 

Image may contain: text