گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

50ی تریش بریندارن

شەمەندەفەرێک لە ئێران لە ڕێڕەوی خۆی لایدا و بەهۆیەوە 13 کەس کوژران

2022.06.08 - 08:55
App store icon Play store icon Play store icon
شەمەندەفەرێک لە ئێران لە ڕێڕەوی خۆی لایدا و بەهۆیەوە 13 کەس کوژران

ناس کورد-

تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەنێوان شارەکانی مەشهەد و یەزد لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە شەمەندەفەرێک لەسەر ڕێڕەوی خۆی لایداوە و بەهۆیەوە 13 سەرنشین گیانیان لەدەست داوە و 50ی تریش بریندار بوون کە دۆخی هەندێکیان سەختە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس و میدیاکانی ئێران، شەمەندەفەرەکە لە دووری 50 کیلۆمەتر لە شاری تاباس لەنێوان مەشهەد و یەزد لەسەر ڕێڕەوی خۆی لایداوە.

 

میدیاکانی ئێران جەخت دەکەنەوە کە ژمارەی قوربانیان، مردوو و بریندار، ڕەنگە زیاد بکات چونکە هێشتا سەرەتایە و لێکۆڵینەوە و هەوڵەکانی فریاگوزاری بەردەوامن.

مصرع 13 شخصا وإصابة العشرات في خروج قطار عن مساره وسط إيران | صور

لە کۆی حەوت فارگۆن، سێ فارگۆنی شەمەندەفەرەکە لەسەر ڕێڕەوەکەی خۆیان لایان داوە، ئۆتۆمبێل و هێلیکۆپتەری فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، چەند زانیارییەک دەڵێن کە شەمەندەفەرەکە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکدا.

 

خراپترین کارەساتی شەمەندەفەر لە ئێران ساڵی 2004 ڕوویدا کاتێک شەمەندەفەرێکی پڕ لە بەنزین، چیمەنتۆ، کبریت و لۆکە لە شاری عنیشاپوری مێژوویی لەسەر ڕێڕەوی خۆی لایدا و بەهۆیەوە 320 کەس مردن و 460 کەسی تریش بریندار بوون، زیانی گەیاندە پێنج گوندی دەوروبەریشی.

916.jpg915.jpg914.jpg