گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پێشبینى: شەپۆلى شێ و گەرما کۆتایی دێت

2022.06.07 - 18:47
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى: شەپۆلى شێ و گەرما کۆتایی دێت

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی رایگەیاند، سبەی پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و کاریگەری شێ و گەرما نامێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (7-6-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، کاریگەری بارستەى ھەواى گەرم و شێدار لە سبەی چوارشەممەوە نامێنێت لەسەر ناوچەکە و ئاسمانی ھەرێم بۆ ساماڵ دەگۆرێت و پلەکانی گەرماش بەرێژەی ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە.

 

دەشڵێت، پلەى گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٧ بە ٢٥، ھەولێر ٣٨ بە ٢٦ پلە ، دھۆک ٣٧ بە ٢٥ پلە ، ھەڵەبجە ٣٩ بە ٢٧ پلە ، کەرکوک ٤٠ بە ٢٨ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٤٤ بە ٢٨ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٧ بە ٢٤ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٥ بە ٢٣.

 

بەوتەى ئاراس جەبار، خێرای با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە ناوبەناو مامناوەند بۆ نیمچە بەھێز چالاک دەبێتەوە لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە بەخێرای ٢٠ تا ٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.