کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى هۆشداری ده‌داته ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق و دەڵێت، "گه‌ربێتوو به‌پێى بودجه‌ى ساڵى 2019 خه‌رجیه‌كان به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ساڵانى داهاتوودا عێراق به‌ره‌وپێشچوونى ئابورى به‌خۆیه‌وه نابینێت." . ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 30ی ته‌موزى 2019، تۆڕى "بابلک فاینانسی ئینتەرناشناڵی ئابوری بڵاویكرده‌وه، سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى هۆشدارى ئه‌وه‌یداوه، "ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق هه‌موارى یاسایى دارایى و ماده‌كانى بودجه‌كه‌یان نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا خه‌رجیه‌كانى عێراق ده‌گاته نزیكه‌ى 25% ى خه‌رجى ساڵانه، به‌وه‌ش عێراق ڕووبه‌ڕووى چه‌ندین ئاڵنگارى پڕ مه‌ترسیى ده‌بێته‌وه و بارودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تیش توشى كێشه و گرفت دەبێتە کە زیاترە له‌و دۆخه سه‌خت و ناههموارییهى كه ئێستا تێدا ده‌گوزه‌رێت." . سندوقى دراوى نێو ده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره‌كان له‌دواى كۆتایێهاتنى شه‌ڕى داعش به خاوى به‌رێوه‌ده‌چێت و ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێداویستى بۆ به‌ره‌وپێشچوونى ناوچانه وایكردووه خواستیان له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه خزمه‌تكردن له ناوچه‌كانى تر زۆرتربێت، هه‌روه‌ها لاوازى داموده‌زگاكانیش به‌ڕوونى له‌و ناوچانه‌دا دیاره. . به وته‌ى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى، نرخى نه‌وت جێگیر نییه و پەیوەندییە جوگرافیاییە سیاسییەکانی عێراق ڕۆڵى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر كه‌رتى ئابوریهكهشى هه‌یه و به ئاسانى ڕوداوه‌كانى ناوچه‌كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر داده‌نێین."