گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیاریاندا..

ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش لە پارتی و یەکێتییەوە ’’بڕیاردرا’’

2022.06.07 - 14:06
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش لە پارتی و یەکێتییەوە ’’بڕیاردرا’’

 

ناس کورد-

 

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان هه‌ریه‌ك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێن، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه‌ وێنه‌یه‌كی دەست "ناس کورد" کەوتووە (سێشەممە 7-6-2022) ئاماژە بەوەکراوە، " هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویسته‌ ده‌ست به‌ ئاماده‌كاریی یاسایی بكرێت." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك دوو پرسی گرنگی نیشتمانی پێویستییان به‌ گفتوگۆی زیاتر و سازانی سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێكی گشتگیر."

 

لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "پارتی و یه‌كێتی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا وێڕای تاوتوێكردنی پرسی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریان دا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولایان له‌ باره‌ی پرسه‌ جێبایه‌خه‌كانیان به‌رده‌وام بێت."