ناس کورد-
کەشناسیی هەرێم پێشبینی ئەگەری خۆڵبارینێکی سووک لە سبەینێدا دەکات و دەشڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە 7-6-2022، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "خێرایى با/ 10-20 کم/س، لە دوای نیوەرۆ ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ سەرووی 30کم/س بۆ ماوەیەکی کورت بە تایبەتی لە ناوچە (شاخاویەکان و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان).
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ چوارشەممە بە پلەی سیلیزی :
هەوڵیر : 39
سڵێمانی: 35
دهۆک: 38
کەرکوک: 41
هەڵەبجە: 39
سۆران: 37
راپەرین: 36
گەرمیان: 43