گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

جلوبەرگی یەکپۆش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دیاری دەکرێت

2022.06.07 - 12:16
App store icon Play store icon Play store icon
جلوبەرگی یەکپۆش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دیاری دەکرێت

ناس کورد-

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھێزی پێشمەرگە ھاوشێوەی سوپاکانی جیھان یەک جۆری جلوبەرگی دەبێت و چەندین کۆبوونەوە کراوە، ھاوکات چەند دیزاینێکیش پێشنیارکراون بۆ ئەوەی یەکێک دیاری بکرێت و ببێتە جلی فەرمی ھێزی پێشمەرگە ئەوکات ھەموو ھێزی پێشمەرگە یەک جۆری جلوبەرگی دەبێت و جیاوازیش دەبێت لە ھەموو جلوبەرگی دیکەی سەربازی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکی بۆ میدیای فەرمیی پارتی (7ی حوزەیرانی 2022) گوتی، "لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە یەکێک لەبەرنامەکانی چاکسازی کە ھەموو ھێزی پێشمەرگە دەبێت یەکپۆش بێت و یەک جۆری جلوبەرگی ھەبێت و جلەکەش جیاواز بێت لە ھەموو جلی سەربازی دەورووبەرمان و ھێزەکانی دیکەش، ئێستا سەرقاڵی ئەو پڕۆژەیەین بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردن و کاری لەسەر دەکرێت".

 

لیوا قارەمان کەمال گوتیشی، "بۆ ئەو مەبەستەش چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامدراوە و چەند دیزاینێک دیاریکراوە و جارێ گفتووگۆی لەسەر دەکەین بۆ ئەوەی یەکێکی دیاری بکرێت، بۆیە ماوە تەواو بێت، چونکە کە دیاریکراوە ئەوکات ڕەنگی دیار دەبێت و دووەمیش بەچ شێوەیەک و دیزاینێک بدورێت، بۆیە ھەموو پێشمەرگە یەک جۆری جلوبەرگی دەبێت، بەڵام ھەندێک کاتی دەوێت، ھەروەھا بۆ ئەوەی کۆمپانیایەک بێت بەوکارە ھەڵسێت کە چۆن بیدورێت و دیزاین و ڕەنگی چۆن بێت ئەمەش کاری دەوێت".

 

کەمال ڕوونیشیکردەوە: "ئەوە ھەنگاوێکی زۆر باشە و ھێزی پێشمەرگە لەھەموو شوێنێک یەک جۆری جلوبەرگی دەبێت کە ھاوشێوەی وڵاتانی جیھان جلی تایبەتی خۆیان ھەیە پێشمەرگەش جلی تایبەت بەخۆی دەبێت و یەکپۆشی دەبێت".