گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی کارێکی ساختە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

2022.06.07 - 10:56
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی کارێکی ساختە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، لەئێستادا مامەڵەی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل بۆ ئۆتۆمبێلی کرێ و بارهەڵگر ناکرێت و ئەوەی مامەڵەی پێوەدەکرێت ساختەیە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی (سێشەممە 7-6-2022) ڕایگەیاند، " دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا  تێبینی ئەوەمان کرد مامەڵە بە تابلۆی کرێ و بارهەڵگر دەکرێت بە پێویستمان زانی ئاگاداری هاووڵاتیان بکەینەوە  کە لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تەنها مامەڵەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت کاری بۆ دەکرێت و مامەڵەکانی جێبەجێ دەکرێت بەهۆی نەگەشتنی جۆرەکانی دیکەی تابلۆ بە بەڕێوەبەرایەتیمان."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە داهاتوودا و لەکاتی جێبەجێکردنی مامەڵەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی کرێ و بارهەڵگر پێشوەختە بەشێوەیەکی فەرمی ئاگاداری بۆ دەکەین، بۆیە لە ئێستادا ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا  بڵاوبووەتەوە ساختەیەوە بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی یاسایی بۆ ناکرێت لە بەڕێوەبەرایەتیمان."