گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە باران و لە هەندێکیش خۆڵ دەبارێت

2022.06.06 - 10:28
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە باران و لە هەندێکیش خۆڵ دەبارێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە  لەناوچە شاخاوییەکانی باکور و خۆرهەڵاتی هەرێم ئەگەری تاوەباران هەیە و لەناوچەکانی باشووری هەرێمیش پێشبینی خۆڵبارینێکی سوک دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان پەڵە هەور بۆ نیمچەهەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەل ئەگەری تاوە بارانی کورت خایەنی پچرپچر لەناوچە شاخاوییەکانی باکورو خۆرهەڵاتی هەرێم بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان، لەناوچەکانی باشووری هەرێم بەهۆی  خێرایی با ئەگەر بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "خێرایی با مام ناوەند (20-30 ) کم /س دەبێت کە هەندێ کات ئەگەری چاڵاک بوونی هەیە بۆ سەروی 30 کم/س،  مەودای بینین لەنێوان 6 بۆ 7 کم دەبێت، سەبارەت بە پلەکانی گەرما بە (1-2) پلەی سیلیزی کەمتر دەبێت لەگەل تۆمارەکانی دوێنێ." 

 

ئەوەشی خستووەتەروو، "هەروەها کەشی سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا، لەکاتەکانی دوای نیوەڕؤ لەناوچەکانی گەرمیان ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە و لە باشووری شاری کەرکوک کاریگەری زیاتر دەبێت."