کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد - شەهرام عەزیز ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پڕۆژەیاسای چاکسازی موچە و خانەنشینان تاوتوێ دەکرێت کە ئەگەر جێبەجێبکرێت، بڕی 100 ملیار داهات بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە. سه‌میر هه‌ورامی، بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بە ناس کوردی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌كرێت لەبارەی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و موچه و ده‌رماڵه. . زیاتر بخوێنەوە.. کابینەکەی مەسرور پڕۆژە یاسای چاکسازی مووچە ڕەوانەی پەرلەمان دەکاتەوە؟ . وتیشی، ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌ی باڵای هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا و پرسی دانانی ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی میلاك له فه‌رمانگه و ده‌زگا حكومییه‌كان، یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە. لەکاتی سوێندخواردنی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و خوێندنەوەی کارنامەی کابینەکەی، ڕایگەیاند، یەکێک لەو پڕۆژانەی کە لەم کابینەیەدا بە گرنگییەوە کاری لەسەر دەکەن و زیندووی دەکەنەوە، پڕۆژە یاسای چاکسازی موچەیە. پێشتر جەلال محەمەد، بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو، بەپێی یاسا هەر پڕۆژە یاسایەک لە خولێکدا پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت و پەسەند ناکرێت، لە خولی دواتردا کاری پێناکرێت، بۆیە پێویستە دووبارە حکومەت لەم خولەدا پڕۆژەکە پێشکەشی پەرلەمان بکاتەوە.