گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بافڵ تاڵەبانى بڕیارێکى نوێی دەرکرد

2022.06.05 - 22:29
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانى بڕیارێکى نوێی دەرکرد

ناس کورد-

 

بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، لە بارەگاکانی یەکێتی سیستمێکی نوێ جێبەجێدەکەن کە خۆی لە سوودوەرگرتن لە تیشکی خۆر و گۆڕینی بۆ وزەی کارەبا (سۆلار) دەبینێتەوە و بەچەند قۆناغێک پرۆژەکە جێبەجێدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بافڵ تاڵەبانى لە پەیامێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ەم هەنگاوەش هاوکار و پشتیوانی حکومەت و رێکخراوە دڵسۆزەکان دەین کە کار بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی ئەگەرە نەخوازراوەکان دەکەن.

 

دەقى پەیامەکە:

 

بەداخەوە لە ئێستادا گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی بە تەواوی هەستیپێدەکرێت و داهاتووی مرۆڤایەتی رووبەڕووی هەڕەشەیەکی مەترسیدار دەبێتەوە. هەربۆیە لەروانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر ژینگە، وڵات و داهاتووی نەوەکانمان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بەڵێنماندا تاوەکو یادێکی تری یەکێتی یەک ملیۆن نەمام لە هەرێمی کوردستان بڕوێنین و بەشێک بین لە چارەسەر نەوەک تێکدان. بە خۆشحاڵییەوە ئێستا کار لەسەر پرۆژەکە دەکرێت و هەڵمەتەکە دەستیپێکردووە.

 

‏‎ئەمڕۆش بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژینگەوە و وەک ئەرکێکی مرۆیی، نەتەوەیی و نیشتمانی رایدەگەیەنین کە لە بارەگاکانی یەکێتیی لە مەکتەبی سیاسی، مەکتەب و مەڵبەندەکان سیستمێکی نوێ جێبەجێدەکەین کە خۆی لە سوودوەرگرتن لە تیشکی خۆر و گۆڕینی بۆ وزەی کارەبا (سۆلار) دەبینێتەوە و بەچەند قۆناغێک پرۆژەکە جێبەجێدەکرێت. بەم هەنگاوەش هاوکار و پشتیوانی حکومەت و رێکخراوە دڵسۆزەکان دەبین کە کار بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی ئەگەرە نەخوازراوەکان دەکەن.

 

‏‎هەر شاد و سەرفرازبن

 

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان