ناس کورد-
دوو بەرپرسى پارتى داد و گەشەپێدانى دەسەڵاتدار لە تورکیا بەسەرۆکایەتى رەجەب تەیب ئەردۆغان ئیدانەى ئەو درامایە دەکەن کە تێیدا "سوکایەتى" بەهەرێمى کوردستان و بارزانى دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولڕەحمان کورت، ئەندامی ناوەندی بەڕێوەبردن و بڕیاری ئەکەپە لە تویتێکدا جەختیکردووەتەوە لەسەر پێویستى تۆمارکردنى سکاڵا دژى ئەو درامایە کە تێیدا "سوکایەتى" بەهەرێمى کوردستان و بارزانى دەکرێت.
دراماکە ناوى "گورگی تەنیا" یە و لەکەناڵى ئەى تیڤى تورکیا پەخشدەکرێت، کە تێیدا تۆمەتبارێک رەتیدەکاتەوە لەدادگاى هەرێم دادگایی بکرێت و جەختدەکاتەوە کە کەرکوک و موسڵ خاکى تورکیایە.
لاى خۆیەوە، ئۆرهان ئاتاڵای پەرلەمانتارى پارتى دەڵێت، ئەو درامایە تەنیا بۆ توڕەکردنى خەڵکە، ئیدانەى ئەو کەناڵەش دەکات کە پەخشیدەکات.