گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

2022.06.05 - 11:53
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

ناس کورد-

کەشناسیی هەرێم پێشبینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات لە تەواوی ناوچەکان بە ڕێژەی یەک بۆ دوو پلە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا (5ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، لە سبەینێوە دووشەممە پلەکانى گەرما بە یەک تا دوو پلە نزم دەبێتەوە، نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت لە ماوەى ڕۆژانى داهاتوو نزم بوونەوەکە زیاتر دەبێت بە نزیکەى 3-5 پلەى سیلیزى.

 

باسی لەوەشکردووە کە "بەرزترین پلەکانى گەرمى لە سەنتەرى پارێزگاکان بۆ ژێر 40 پلە نزم دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بۆ ژێر 36 پلەى ىسیلیزى دادەبەزێت، ئەم نزمبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما دەگاتەوە ئاستى ئاساى خۆى کاریگەرى ئەو شەپۆڵە گەرمەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردبوو کۆتاى دێت."