ناس کورد-
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان ئاگادارى خوازیارانى خوێندن لە دەرەوەى وڵات دەکاتەوە "پێویستە دۆسیەى کەسى لە وەزارەت پڕبکەنەوە چونکە مەرجێکى بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنى بڕوانامە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ئاگادارییەکدا (5ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "بەمەبەستى ڕێکخستن و کۆکردنەوەى داتایەکى تێروتەسەل و تەواو بۆ ئەو بەڕێزانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، لەمەودا هەرکەسێک فەرمانبەر بێ یاخود فەرمانبەر نەبێ، بەنیازى خوێندنى لە دەرەوەى وڵات هەبێ بۆ تەواوکردنى خوێندنى بەکالۆریۆس، ماستەر یان دکتۆرا، پێویستە لە ڕێگەى ئەم بەستەرەوە (scholarship.digital.gov.krd) دۆسیەى کەسى بکاتەوە پێش دەستپێکردن بەخوێندنەکەى، هەروەها پڕکردنەوەى دۆسیەى کەسى "مەرجێکى بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنى بڕوانامە لە داهاتودا."