گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئاشکرا کرد

2022.06.05 - 09:56
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه (5ی حوزەیرانی 2022) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌‌ی ئاشکرا کردووە کە ئەمانەن:

- پوختەی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس.
- کۆنووسی کۆتایی تیمی چاودێری دارایی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ.
- راپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان.
- ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان - عێراق)