ناس کورد-
جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەسەر پێشنیازە یاسای پشتیوانی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان ڕاگەیاند و دەڵێت، چەند تێبینییەکیان لەسەر ماددەکانی یاساکە هەیە، چونکە ده‌رگای خه‌رجكردنی ناپێویستی له‌خۆگرتووه، ئه‌مه‌ش مەترسی گومانی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی پارەی گشتی زیاتر دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (شەممە 4-6-2022) ڕایگەیاند، چه‌ند تێبینیهكیان لەسه‌ر پێشنیازی یاسای پشتیوانی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان هەیە، کە تێیدا بڕوای به دەقی ژمارەیەک لهماددەكانی یاساکە نییه بەهۆی ئەوەی ده‌رگای خه‌رجكردنی ناپێویستی له‌خۆگرتووه، ئه‌مه‌ش مەترسی گومانی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی پارەی گشتی زیاتر دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەگەڵ دەركردنی یاسای پشتیوانی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان نین به‌م شێوازه‌ی ئێستای، ئەنجومەنی نوێنەران لەم هەلومەرجە هەستیارەدا لەبەردەم بەرپرسیارێتییەكی گەورەدایە بەرامبەر بەم یاسایە، پێویسته ئه‌وله‌ویه‌ته گرنگه‌كان دیاری بكرێت و دەرگاکان بەڕووی گەندەڵیدا دابخرێن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆیە وەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و په‌رله‌مانتاره بەڕێزهكان هەوڵدەدەین پێشنیازی یاساكه و پەسەندکردنی ئاراسته بكەین بەرەو ئەم ئەولەویەتانە، کە لە پێش هەموویان بریتین لە، دابینكردنی بڕگه‌كانی ناو فۆرمی خۆراك و سه‌به‌ته‌ی خۆراك و دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له كاره‌با و پشتیوانی كه‌رتی كشتوكاڵ و خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران و جێبەجێکردنی داواکاری وانەبێژانی خۆبەخش، خاوەن گرێبەستەکان و کرێی ڕۆژانە کە خزمه‌ته‌كه‌یان له دووساڵ زیاتره دابمه‌زرێن، هه‌روه‌ها دارایی پێویست ته‌رخان بكرێت بۆ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی شایسته‌ن و له توێژه هه‌ژار و زیانلێكهوتووهكانن."
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕوونیشیکردەوە، ماددەی (١٣) لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٩ و میکانیزمی خەرجکردن بە ڕێژەی (12/1) یان کەمتر لە کۆی خەرجییە ڕاستەقینەکان بۆ خەرجییە كانی ئه‌م ساڵ بۆ ساڵی دارایی پێشوو بەسە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات بۆ ئەم ساڵە داراییەی ئێستا.