کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی گەردونناسی و جیوفیزیایی لە قاهیرە ڕایگەیاند، بەپێی ئاماژە گەردوونییەکان ڕۆژی هەینی، 10ی ئابی 2019، سەرەتای مانگی زیلحەجە دەبێت و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانیش دەکەوێتە ڕۆژی شەممە، 11ی ئاب.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی تەموزی 2019 بڵاویکردووەتەوە، پەیمانگاکە دەڵێت، "مانگی زیلحەجەی ساڵی 1440ی کۆچی ڕێک لە کاتژمێر 5:12 خولەکی ئێوارەى پێنجشەممە،9ی ئاب، بە کاتی قاهیرە دەردەکەوێت.
ڕاشیگەیاند، "مانگ لە ئاسمانی مەککەدا بۆ ماوەى 30 خولەک دەمێنێتەوە، لە ئاسمانی قاهیرەش بۆ ماوەى 32 خولەک دەمێنێتەوە و دەتوانرێت ببینرێت."