گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە 11 ملیۆن كەس پێویستی بەهاوكاری هەیە

نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ سوریا دەدات

2019.03.14 - 21:00
نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ سوریا دەدات

 

 

ناس كورد-

 

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵی ئەوە دەدات ملیارەها دۆلار وەك هاوكاری زیادە بۆ وڵاتی سوریا كۆبكاتەوە.

 

بەپێی داتاكانی ئەو رێكخراوە 11,7 ملیۆن كەس لەسوریا كە زۆرینەیان منداڵن پێویستیان بە هاوكاری بەپەلە هەیە و نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵی ئەوە دەدات نزیكەی 3,3 ملیار دۆلار بۆ قوربانیانی نێوخۆی سوریا و هەروەها 5,5 ملیار دۆلار بۆ ئاوارەكانی سوریا لەوڵاتانی ناوچەكە، كۆبكاتەوە.

 

فیدریكا موگیرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایدەگەیەنێت "نامانەوێت گەلی سوریا لەبیرچێتەوە لەكاتێكدا كە دۆخی شەڕ و ئاوارەیی لەو وڵاتە كۆتایی نەهاتووە".

 

بەپێی وتەی بەرپرسانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سوریا بۆتە گەورەترین قەیرانی ئاوارە لەجیهاندا بەجۆرێك زیاتر لە 5,6 ملیۆن هاووڵاتی سوری ئاوارەی ئەردەن و لوبنان و عێراق و میسر بوون.

 

لەلایەكی دیكەوە فیلییۆ گراندی كۆمسیاری رێكخراوی نەتەوە یەكگتووەكان كە بەم دواییە سەردانی سوریای كردووە، رایگەیاند "نزیكەی لەسەدا 70ی ئاوارەكانی سوریا لەهەژارییەكی زۆردا دەژین".