ناس کورد-
وەزارەتی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، لە وەرزەكانی گەرمادا، ئێوارەی هەموو شەممەیەک ئاهەنگ و كۆنسێرتی هونەری بێ بەرانبەر ساز دەكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیسماعیل مینە خان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕای گەیاند، بۆ زیاتر سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران و دروستكردنی كەشێكی خۆشگوزرەكانی، ئێوارانی هەموو شەممەیەک ئاهەنگ و كۆنسێرت وەك بەشێك لە چالاكییە جۆراوجۆرەكانی گەشتوگوزار بێ بەرانبەر ساز دەكرێت.
ئەوەشی گوت: كۆنسێرتەكان كاتژمێر 8ی ئێوارە دەست پێ دەكەن و هەر جارە لە یەكێك لە پاركەكانی هەولێر دەبێت. بۆ ئەم هەفتەیەش كۆنسێرتەكە لە پاركی شانەدەر ساز دەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی سەقامگیریی پایتەختی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی پێداویستییەكانی گەشتیاری، ڕێژەی گەشتیاران بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو كارئاسانییەكی بۆ كەرتەكە كردووە.