گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام چۆن؟

چیرۆکی ئەو ئەفسەرە ئەمریکییەی ’’لەڕێگەی واتسئەپەوە’’ شەڕی ڕووسەکان دەکات

2022.06.04 - 10:31
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکی ئەو ئەفسەرە ئەمریکییەی ’’لەڕێگەی واتسئەپەوە’’ شەڕی ڕووسەکان دەکات

ناس کورد-

ئەفسەری باڵای سوپای ئەمریکا، کریس فریمان، بیری لەوە نەدەکردەوە کە ڕۆڵی ڕاستەوخۆی دەبێت لە شەڕی دژی هێزەکانی ڕوسیا کە سێ مانگە لە ئۆکرانیا دەستپێکردووە، بەڵام لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕەکە، ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینییەکان بە تایبەتی لە کارپێکردن و چۆنیەتی هەڵدانی موشەکەکان لە ڕێگەی "ڕێنمایی تەلەفۆنییەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "میلیتری" کە تایبەتە بە کاروباری سەربازی و بەرگری، چیرۆکی ئەو ئەفسەرەی هێزی پاسەوانیی نیشتمانیی ئەمریکا دەگێڕێتەوە کە لە ئۆکرانیا شەڕی ڕووسەکان دەکات بەڵام بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ.

 

ئەفسەرانی سوپای ئۆکرانیا نامە بۆ مۆبایلەکەی فریمان دەنێرن کە پڕە لە پرسیار و ئەویش وەڵامیان دەداتەوە، هەروەها ئەوانیش وێنە و ڤیدیۆی تانکەکانی ڕوسیای بۆ دەنێرنەوە کە بە مووشەکی دژە زرێپۆشی چاڤلین کە دروستکراوی ئەمریکا لەناو دەبرێن.

 

پێش دەستپێکردنی جەنگ لە ئۆکرانیا، فریمان لە هێزی پاسەوانیی نیشتمانیی ئەمریکا لە ویلایەتی واشنتۆن خزمەتی دەکرد، هەروەها ڕاهێنەری سەرەکی بوو لە پرۆگرامێکی سوپای ئەمریکادا کە بۆ ڕاهێنانی سەربازانی ئۆکرانیا داڕێژرابوو لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی مووشەکی دژە تانک کە بە شان هەڵدەگیرێت و دەتەقێنرێت.

فریمان توانی لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەدا 200 سەربازی ئۆکراینی ڕابهێنێت.

 

پێش دەستپێکردنی جەنگ، ڕاهێنەرە ئەمریکییەکان ئۆکرانیایان بەجێهێشت، بەڵام ئەو پەیوەندییانەی کە فریمان لەوێ لەگەڵ ئۆکراینییەکان دایمەزراند وەک خۆی ماوەتەوە و خوێندکارەکانی پێشووی کە ئێستا شەڕی ڕوسەکان دەکەن پەیوەندی پێوە دەکەن و داوای یارمەتی لێ دەکەن بۆ کارپێکردنی موشەکەکانی چاڤلین کە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێا لە شەڕی دژی ڕوسەکان.


بەپێی ماڵپەڕی میلیتری، هەرکاتێک سەربازە ئۆکرانییەکان تووشی کێشەی تەکنیکی یان ئەگەر وردەکاری مەشقەکانیان لەبیربچێتەوە، ڕاستەوخۆ تەلەفۆن بۆ فریمان دەکەن.

 

ئەو ئەفسەرە بە ماڵپەڕەکەی وتووە "کاتێک شەڕ دەستی پێکرد، لە واتسئەپەوە نامەیەکی زۆرم پێگەیشت".


بەهۆی جیاوازی زمانەوە، هاوسەری سەربازێکی ئۆکرانیا کاری وەرگێڕان دەکات لە ئۆکرانییەوە بۆ ئینگلیزی، هەروەها بە پێچەوانەوە، دوای ئەوەی سوپای ئۆکرانیا لەو ئەرکەدا سەرکەوتوو دەبێت، وێنە و زانیاری تانکەکانی ڕوسیا بۆ ئەفسەرە ئەمریکییەکە دەنێرێت.