گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرسی هەڵبژاردن

بلاسخارت بۆ جارى دووەم لایەنەکان کۆدەکاتەوە

2022.06.03 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
بلاسخارت بۆ جارى دووەم لایەنەکان کۆدەکاتەوە

ناس کورد-

 

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، پێنج شەممەى داهاتوو جارێکى تر لایەنە سیاسییەکان بەبەشدارى جێنین بلاسخارت نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کۆدەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن هەورامى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، کۆبوونەوەکە لەسەرۆکایەتى هەرێم و بەبەشدارى سەرۆکى هەرێم ئەنجام دەدرێت، بۆ تاوتوێکردنى هەڵبژاردن و خاڵە هاوبەشەکان.

 

وتیشى ئەگەر ئیرادەیەکی سیاسیی هەبێت و بەپەلە یاساى هەڵبژاردن هەوابکرێتەوە و کۆمیسۆن کارا بکرێتەوە، دەکرێت لە 1- 10 هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت. ئەگەر نەشتوانرا لە رووی تەکنیکییەوە لەو کاتەدا ئەنجام بدرێت، دەکرێت لە نزیکترین کاتدا پرۆسەکە بەڕێوەبچێت.

 

جێنین بلاسخارت کۆتایی مانگى رابردوو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى هەرێم کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی هەڵبژاردن.