گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هۆشدارى لەشەپۆلى گەرماى بەهێز دەدرێت: پێنج کاتژمێر مەچنە دەرەوە

2022.06.03 - 22:47
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارى لەشەپۆلى گەرماى بەهێز دەدرێت: پێنج کاتژمێر مەچنە دەرەوە

ناس کورد-



بەپێی سەرچاوە کەشناسییەکان، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە هەرێم دەکات و بەرگرى شارستانى گەرمیانیش داوادەکات هاوڵاتییان لە 11-4 ى ئێوارە لەماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرگری شارستانی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا هەروەها داواى لە هاوڵاتییان کردووە، بەمەبەستی خۆفێنک کردنەوە روو نەکەنە رووباری سیروان، چونکە لە رووی تەندروستی و رێنماییەکانی بەرگری شارستانی گونجاو نیە بۆ مەلەکردن.



١-  لە کاتژمێر (١١ی نیوەڕۆ تا ٤ی ئێوارە) لە ماڵ بمێننەوە و مەچنە دەرەوە.

 

٢ - بۆ کاری زۆر پێوسیت نەبێت سەفەری دەرەوەی شار مەکەن.

 

٣ -  بەنزین نەکردن لەکاتە گەرمەکانی رۆژدا، وەک لە خاڵی یەکەم دیاریکراوە، لەگەڵ کردنەوەت قەباغی تانکی بەنزین رۆژانە (٢ تا ٣) جار بەمەبەستی کەمبونەوەی غازی ناو تانکی.

 

٤ - جێنەهێشتنی ئەم کەرەستانە ناو ئۆتۆمبیل کە مەترسی گڕگرتنیان لێ دەکرێت. (پیکنیک، چەرخ، هەموو جۆرەکانی بۆن خۆشکەر، کێبڵ و شاحینەی موبایل، پاوەربانک.

 

٥ -  داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بەمەبەستی خۆفێنک کردنەوە روو نەکەنە رووباری سیروان، چونکە لە رووی تەندروستی و رێنماییەکانی بەرگری شارستانی گونجاو نیە بۆ مەلەکردن.

 

٦ -  ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی شار و شارۆچکەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان دەکەینەوە، لەکاتی هەبوونی هەر کێشە و گرفتێکدا راستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی (١١٥) بۆ بەهاناوەچوونیان.

 

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان