گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى نرخەکەى دانەبەزیوە؟

تورکیا لەساڵێکدا نزیکەى 300 ملیۆن مریشکى هەناردەى عێراق کردووە

2022.06.03 - 19:20
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا لەساڵێکدا نزیکەى 300 ملیۆن مریشکى هەناردەى عێراق کردووە

ناس کورد-

 

پسپۆڕێکى ئابورى رایگەیاند، ساڵى 2021 عێراق نیوەى کۆى مریشکى هەناردەکراوى تورکیاى هاوردەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەبیل مەرسومی مامۆستای كۆلێجی ئابووری لە زانكۆی بەسرە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، عێراق 316 هەزار تەن مریشکى لە تورکیاوە هاوردەکردووە لەساڵى 2021دا کە دەکاتە نزیکەى 300 ملیۆن مریشک.

 

باسى لەوەشکردووە، بەهاى هاوردەکردنى مریشک لەو ساڵەدا 450 ملیۆن دۆلار بووە.

 

مەرسومى دەڵێت، نرخى مریشک لەو ساڵەدا نزم نەبووەتەوە، بەهۆى بەرزبوونەوەى گەورەى نرخى هاوردە.

 

پرسیارى ئەوەشدەکات، ئایا تورکیا ڕێگەدەدات بە هاوردەکردنى مریشکى عێراقى، بەبێ پاراستنى راستەقینەى بەرهەمى ناوخۆ؟